٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر: ئاسایش ڕێی لە چالاكییەكەی ئەمڕۆ نەگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- دەزگایەک بڵاوی كردووەتەوە گوایە ئاسایشی هەولێر ڕێ لە كۆنفرانسی پێنج لایەنەكە گرتووە؛ بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر دەڵی ئەمە راست نییە و ئاساییش رێگەری نەکردووە.

 

دكتۆر (تارق نووری) بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر لە لێدوانیكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئەو زانیاریانەی باس لە ڕێگڕی ئاسایش دەكەن لە كۆنفڕانسی پێنج لایەنەكە گوایە ئێمە وەك ئاسایش ڕێگریمان لێ كردبێت هیچ ئەسڵ‌وئەساسێکی نییە و ئاسایش پەیوەندیی بە هیچ كۆنفرانسێكەوە نییە، ئەو بابەتانە زیاتر پەیوەندیی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە هەیە."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار