ئازاد محه‌ممه‌د: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار نییه، سه‌ردار قادریش بۆی نییه نووسراوی ڕه‌سمی بكا

سلێمانی-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) پارێزگاری سلێمانی نییه و، (سه‌ردار قادر)یش بۆی نییه به‌ناوی پارێزگار به وه‌كاله‌ت نووسراو بكات.
له دوای نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كار به نووسراوه‌كانی جێگری پارێزگار ناكات وه‌ك پارێزگار به وه‌كاله‌ت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی نووسراوه‌كه به یاسایی ناو ده‌بات.
چوارشه‌ممه ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له نووسراوێكدا ڕایگه‌یاند "كه كار به نووسراوه‌كانی (سه‌ردار قادر) جێگری پارێزگار ناكرێت به وه‌كاله‌ت و، تا ئێستایش (د.ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) پارێزگاری شه‌رعیی سلێمانییه."
ئازاد محه‌ممه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: ''له ڕووی یاسایییه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ مه‌رجه‌عی پارێزگاری سلێمانییه، بۆیه مادام ددان به پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت نانێت، كه‌واته جێگری پارێزگاری سلێمانی ناتوانێت به‌ناوی پارێزگار به وه‌كاله‌ت نووسراو بكات.''
ڕۆژی 25-8-2016 به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی پێشوه‌خته‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، پۆستی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ئاڵوگۆڕ كرا، هه‌رچه‌نده به‌پێی هه‌مان ڕێككه‌وتن و له هه‌مانكاتدا پۆسته‌كان ئاڵۆگۆڕ كران، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی (كه له پشكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان)ه ده‌ڵێت، هەتا ئێستا (د.ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) پارێزگاری شه‌رعیی سلێمانییه، چونكه له ناو ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵبژێردراوه و داوای به‌خشینی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه به‌خشینی بۆ ده‌رنه‌كراوه، جگه له‌وه‌ی كاروباره یاسایی و ئیدارییه‌كانی بوون به پارێزگاری سلێمانی ته‌واو نه‌بووه، به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و دۆسیه‌یه خه‌وێندراوە.''
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی "(د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) پارێزگاری سلێمانی نییه. له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی پێشتر باسم كرد."
ناوبراو گوتیشی "(د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) تا ئه‌وكاته‌ی مه‌رسومی به‌خشین له پۆسته‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت هه‌ر پارێزگاره و، (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر)یش تا مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگار له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌رنه‌چێت، نابێته پارێزگار، (سه‌ردار قادر)یش له‌به‌ر نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناتوانێت به‌ناوی پارێزگار به وه‌كاله‌ت نووسراو ده‌ربكات."
له‌باره‌ی یاساییبوونی پۆسته‌كه‌ی خۆی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه له هه‌مان كاتی دیاریكردنی پارێزگاری سلێمانی وه‌ری گرت، (ئازاد محه‌ممه‌د) گوتی "ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵكه و ڕاسته‌وخۆ من له ئه‌نجوومه‌نه‌وه هه‌ڵبژێردراوم و، مه‌رجه‌عی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن خۆی ئه‌نجوومه‌نه كه ئه‌و متمانه‌یه‌یان به من دا."




