٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی هەرێم کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە و، ئەو سێ بابەتە تاوتوێ بکەن وا لە کۆبوونەوەی ڕابردوو تاوتوێ نەکرابوو.

 

محەمەد ھاودیانی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەینێ سەعات نۆی بەیانی ئەنجومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو سێ بڕگەیە دەکات کە لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران تەواو نەبووبوون."

 

محەمەد ھاودیانی گوتیشی، ئەو بڕگانەش یەکێک تایبەتە بە یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2013 لەبارەی مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە ھەرێم و ئەوەی دیکەش دامەزراندنی ھەندێک توێژ و ئەوەی تریش پەسەندکردنی ستراتیژیەتی کۆمەڵایەتییە .

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار