٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا بەڵێنی داوە بڕێک پارە بۆ مووچەی مامۆستایان ڕەوانە بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان دەڵێت، بەغدا بەڵێنی داوە مانگانە برێک پارە بۆ مووچەی ماموستایان ڕەوانە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێم ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا ھەوڵ بدات ئەو پارەیە ڕەوانە بکرێت.

 

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەغدا بەڵێنی داوە مانگانە برێک پارە بۆ مووچەی ماموستایانی ھەرێم ڕەوانە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەکراوە."

 

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: "ئێستا لە ھەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان ڕاسپێردراوە و لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیی بەردەوامدایە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار