٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک: ئەوەی لە سلێمانی کاری بەداهاتەوە کردووە تەجاوزی لەسەر یاساکانی پەرلەمانیش کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێک دەڵێ، ئەوەی لە سلێمانی کاری بە داهاتەوە کردووە تەجاوزی لەسەر یاساکانی پەرلەمانیش کردووە و پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوون جیدی لەم بارەوە بکات.

 

شوان شێخ ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی یاسایی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسا دەبێت داهاتی سەرجەم شارەکانی کوردستان بێتەوە وەزارەتی دارایی، لەوێوە بەپێی یاسا دابەش بکرێت، دوای ئەوەی لە ڕووی یاساییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت پاشان وردبینی دەکرێت، ئەو کاتە پارێزگاکان دەتوانن بەپێی ئەو پارەی بۆیان دەچێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە مامەڵە لەگەڵ بڕی ئەو پارەیە بکەن؛ خۆی بەپێی سەرجەم ئەو یاسایانەی کە دانراون بۆ داهاتی پارێزگاکان ناکرێت پارێزگایەک بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران پارەی خۆی خەرج بکات و نەیگەڕێنێتەوە بۆ حکوومەت."

 

دەیشڵێت: "ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە کارێکی نادروست بووە، جۆرێک لە ناشەفافی هەیە، خۆیان ناشەفافانە تەجاوزی یاسا دەکەن و ڕەخنەش لە حکوومەت دەگرن! لە کاتێکدا دەبێت داهاتی سەرجەم شارەکان بهێنرێتەوە یەک سندووق و یەک بانک لەوێوە دابەشی سەرجەم شارەکان بکرێتەوە؛ ئەویش بەپێی سێکتەری پێویست دەدرێتە پارێزگاکان و پرۆژەکان".

 

گوتیشی: "لێرەوە دەبێت ئەنجومەنی وەزیران ئیجرائات بکات؛ چونکە دەبێت لە داهاتی گومرگی ئیبراهیم‌خەلیل تا پێنجوێن و باشماخ سەرجەم داهاتەکەیان بدرێتەوە بە حکوومەت بەڵام ئەوەی لە سلێمانی کراوە لادان بووە لە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان و پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی جیدیی لەسەر بکات".

 

شوان شێخ ئەحمەد ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا حکوومەت لە ڕێگای سیتسەمی ئەلیکترۆنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانەوە دەستی کردووە بە لادان و نەهێشتنی دوو مووچەی لە کوردستان کە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر نەمانی قەیران."

 

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار