پەکەکە بۆ موزایەدەی سیاسییە کە دەڵێ لە شەڕی مووسڵدا بەشدار دەبین

مووسڵ-KDP.info- فەماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێ، پەکەکە تەنھا بۆ موزایەدەی سیاسی باس لەوە دەکات بەشداری لە شەڕی مووسڵ دەکەین، گەرنا ماوەی ساڵێکە نەیتوانیوە لە شنگالدا یەک ڕەبایەیش لە داعش بگرێتەوە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لیوا ھاشم سیتەیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەکەکە ھەموو ھەوڵێکی دا لە شنگال نەیتوانی یەک ڕەبیە بگرێتەوە؛ لە ناوچەی بابشلو ھەموو ھەوڵێکیان داوە یەک خاڵ بگرن ناتوانن لە دەست داعشی دەریبێنن؛ ئینجا نازانم چۆن دەتوانن مووسڵ ڕزگار بکەن! بەڵام دیارە ئەمە بۆ موزایەداتی سیاسییە و ھیچی تر نییە."
لیوا ھاشم سیتەیی گوتیشی، پەکەکە دەیەوێت وا لە خەڵک بگەیێنێ مووسڵ ڕزگار دەکات و، بچێتە ھەر خانووەک چوار ئاڵای خۆی لەسەر ھەڵبدات کە ئەمە جگە لە موزایەدە ھیچی تر نییە.
سیتەیی ڕوونیشی کردەوە، پەکەکە بەبێ ھیچ شک و گومانێک بەشداری لە شەڕی مووسڵ ناکات، ئەگەر ھێزی ڕزگارکردنی مووسڵی ھەبێت بۆ ناچێت لە باکووری کوردستان گەڤەر و مووش و وانێ ڕزگار ناکات! خۆ ئەوێ زۆر بۆ ئەوان گرنگترە لەو مووسڵەی ناوەڕاستەکەی ھەموو عەرەبە!"
بڵند ئیبراھیم




