دوو تیرۆریستى داعش ده‌ستگیر كران

كه‌ركووک-KDP.info- بەڕێوەبەرى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووک دەڵێت له گه‌ڕه‌كێکی شارى كه‌ركووکدا دوو تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیر كردووه كه وه‌كو شانه‌ى نووستوو هاتووبونه ئه‌و شاره.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بەڕێوەبەرى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووک، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانمان له شارى كه‌ركووک دوو تیرۆرستى داعشیان ده‌ستگیر کرد كه وه‌كو شانه‌ى نووستوو هاتبوونه نێو شارى كهركووکەوە".
بەڕێوەبەرى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركووک ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و دوو تیرۆریستهى داعش، مه‌شقى سه‌ربازییان پێ كراوه و به‌شدارى شه‌ڕه‌كانى سنوورى مهكتهبخالید و مه‌لاعه‌بدوڵا و گوندى وه‌حده‌ى سه‌ر به قه‌زاى داقووقیان كردووه و ماوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بازگه‌كانى داعش بوونه و ده‌ستیشیان هه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ى خانووى كارمه‌ندانى (پۆلیس و سوپاى عێراق و سه‌حوه‌دا."
(سه‌رحه‌د قادر) گوتیشى: "یه‌كێك له تیرۆرسته‌كان له سنوورى حه‌ویجه و دهرووبهرىدا بریندار بووه بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى مووسڵ‌یان كردووه كه خۆیان ددانیان نا به‌و کارانەی کردوویانە."
نەشوان بەرزنجی




