ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، له‌سه‌ر کچه ئێزدییەکان ڕه‌خنه له جیهان ده‌گرێت

هه‌ولێر-KDP.info- ڕێکخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، له ڕاپۆرتێکیدا له‌سه‌ر کچه ئێزدییەکان ڕه‌خنه له وڵاتانی جیهان ده‌گرێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ)، له ڕاپۆرتێکیدا ڕه‌خنه‌ی له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرت که وه‌ک پێویست ئێش و ئازاری کچانی ئێزدیی ڕزگارکراوی دەستی داعشیان که‌م نه‌کردووه‌ته‌وه.
ڕێکخراوه‌که باس له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره ده‌کات که ژنانی ئێزدیی پێیدا تێپه‌ڕبوون و، به هه‌زارانیان کران به کۆیله و فرۆشرانه‌وه و بێ خواردن و چاره‌سه‌ر لای ئه‌ندامانی داعش مانه‌وه؛ ئێستایش ژماره‌یه‌کی زۆریان هه‌ر له بن ده‌ستی داعشدان، به‌ڵام جیهان ئه‌رکی خۆی له به‌رامبه‌ریان به‌جێ نه‌هێناوه و به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و زوڵمه‌ی لێیان کراوه، به ده‌نگییانه‌وه نه‌چوون.




