ڤیان دەخیل: دوور نییە تورکیا پەکەکەکانی ناو شنگال بکاتە ئامانج..ئێمە بەرپرسیاریەتییەکە هەڵناگرین

هەولێر-KDP.info- ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا باس لە مەترسی مانەوەی پەکەکە دەکات لە شنگال و پێی وایە ناکرێت هێزێکی بیانی خۆی بەسەر شارەکەدا بسەپێنێت، چونکە پێکهاتەی ئەو شارە ئەوە قەبووڵ ناکات.
ڤیان دەخیل، دەربارەی شەهیدکردنی چەند کەسێکی بێتاوان لە شنگال کە لەو سنوورانە کوژراون (یەپەگە)ی لێ بووە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێزدییەکان قەد کاری لەو شێوە ناکەن کە خەڵک، کە لە حەفتەی ڕابردوو لە شنگال کرا و بە ناهەق دوو کارمەند شەهید کراوون، خەڵکی شنگال ناسراون کەسانی بێدەنگ و دوور لە کێشەن و شتی وا ڕوو نادات، بەڵام هێزی بێگانەی وەک پەکەکە لە شنگال زۆر جێگای مەترسین، بۆیە لە ئێستاوە باشترە پێیان بڵێن کە ناکرێت ئەو هێزانە لە شنگال بمێننەوە.
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو کە کاتێک پەکەکە هاتوون دۆخێکی ناجێگیر لەناوچەکە هەبووە و ئەوانیش سودیان لەو ناجێگیریە وەرگرتووە، بۆیە کاتێک پێشمەرگە چووە کۆبانێ دواتر بۆ تێک نەچونی ڕەوشەکە چوو و گەڕایەوە ئێستا خێرە ئەوان ئا وا دەکەن، بۆیە ئەگەر نیازیان نییە بێنە دەرەوە دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا کار بکەن بۆ ئەوەی ئیجرائات بکەن لە دژی ئەو هێزانە بۆ ئەوەی ئەو ناوچە چۆڵ بکەن، چونکە قەبووڵ ناکەین شنگال ببێتە قەندیلی دووەم.
ئاکاری پەکەکە لەگەڵ ئێزدیەکان ناگونجێت
ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی بەهۆی پەکەکە لەناو ئێزدییەکان هۆشداری دەدات و پێی وایە مەترسییە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە دانانی بارەگای پەکەکە لە شنگال و ناکۆکی لەناو ئێزدییەکان دروست دەکات، بەڵام ئەو سیاسەتەی پەکەکە لەگەل پێکهاتەی ئێزدی ناگونجێت، هەندێک کردەوەی عەجیبیان هەیە لەگەڵ ئاکاری ئێزدییەکان ناگونجێن، کۆمەڵگای ئێمە ئەوە قبووڵ ناکات و سبەی دوو سەبی کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر کۆمەڵگای ئێمە.
لەوە دەچێت تورکیا لە پەکەکە بدات
نوێنەری ئێزدییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەو ڕێکارانەی دەبێت بگیرێتە بەر بۆ نەمانی پەکەکە لەشنگال پێی وایە ئەمە لەرێگای دامەزراوە میرییەکانەوە دەکرێت ئەویش هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقە بۆ وەدەرنانی پەکەکە لە شنگال، و تورکیاش مەترسی هەیە پەکەکە لەوی بمێنێتەوە لەوانە لێیان بدات کێ زەرەرمەند دەبێت خەڵکی شنگال زەرەرمەند دەبن، بۆیە ئێمە بەرپرسیاریەتی ئەو کێشلنە هەڵناگرین لەو ناوچەیە، ئێمە ڕێز لە هەر تاکێکی کورد دەگرین لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەڵام نامانەوێت شنگال ببێتە قوربانی ملمڵانێی حزبەکان.
مەترسی دەکرێت پەکەکە لەلایەن وڵاتە هەرێمیەکانەوە بەکار بهێنرێت
لەبارەی ئاگاداری ئێزدییەکان لە ئەگەری یاریەکی نێودەوڵەتی لەشنگال و مەترسی بەکارهێنانی خەڵکی شنگال بۆ مەرامی سیاسی لەلایەن پەکەکەوە، ڤیان دەخیل ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا یاریەکی خراپ لەناوچەکە هەیە تورکیا مەترسی لەسەر پەکەکە هەیە لەوە دەچێت وڵاتی دیکەش بێتە سەرخەت، چونکە مەترسی دەکرێت پەکەکە لەدژی دەوڵەتە دراوسێکان بەکار بهێنرێت، شنگالیش دەبێتە قوربانی، بۆیە دەبێت شنگال بۆ شنگالییەکان بێت دەبێت خەڵکی ئێزدی بزانن بەرژەوەندیان لە کویییە، بەرژەوەندیش وا لەشنگالە نەک لەلای هێزێکی دەرەکی.
هەموو حزبە کارتۆنییەک لە شنگال مەترسییە
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی مەترسی دروستبوونی دەیان حزبی کارتۆنی لەلایەن پەکەکەوە لەشنگال پێی وایە کە هەبونی ئەو هەموو حزبە کارتۆنییە لەشنگال مەترسییە چونکە بەشێکیان دەیانەوێت کار لەسەر ستراتیژیەت و جوگرافیای ئەو ناوچە بکەن کە ئەمە یاریەکی زۆر مەترسیدارە ناکرێت سێ چوار کەس کۆببنەوە حزبێک دروست بکەن.
مانەوەی پەکەکە مەترسییە
ڤیان دەخیل لەبارەی ئەگەری مانەوەی پەکەکە لە شنگال و بەکارهێنانی خەڵکی سڤیل بۆ مانەوەی خۆی ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر پەکەکە بە زۆر لە شنگال بمینێتەوە دەبێت بەغدا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا قسە بکات و ئاگاداری هاوپەیمانان بکرێتەوە کە مانەوەیان مەترسیە.
کارزان سەباح هەورامی




