٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو ھێزانەی بەشداری شەڕی ئازادکردنی مووسڵ دەکەن یەکلایی بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو ھێزانەی بەشداری لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ دەکەن، جگە لە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھاوپەیمانان ھیچ ھێزێکی دیکە بەشداری لەو شەڕە ناکات.

 

عەمید ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ھێزانەی بەشداری لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵدا دەکەن یەکلایی بووەتەوە، کە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کە ئەم دوو ھێزە فەرمیەن بەشداری تێدا دەکەن و ھاوپەیمانانیش ھاوکار و ھاوبەش دەبن لەو شەڕەدا بە تایبەت بە فڕۆکە جەنگی."

 

عەمید ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی، بۆ بەشداریکردنی حەشدی‌شەعبی پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و وردەکاری ئەو ھێزانەی لە عێراق بەشدار دەبن لای وەزارەتی بەرگرییە؛ ئێمە خۆمان مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریدا دەکەین و پەیوەندیمان بەھیچ شوێنێکی دیکە نییە.

 

حیکمەت ڕوونیشی کردەوە، بەپێی ڕێککەوتنەکە ھیچ ھێزێکی بیانی بەشداری لەو شەڕە ناکات و تەنها عێراقی و پێشمەرگە دەبن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار