٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: ئاگاداری داھاتی پارێزگاکە نین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی داھاتی سلێمانی بڵاو کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە، کە داھاتەکە بە ئاگاداری وەزارەتی دارایی بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج دەکرێت، لەبەرانبەردا سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەھیچ شێوەیەک ئاگاداری داھاتەکە نییە، ھەر بۆیەش لیژنەیەک دروست کراوە.

 

سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زیاد کاکە‌ڕەزا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ھیچ شێوەیەک ئاگاداری داھاتی پارێزگای سلێمانی نین و نازانین بۆ کوێ دەچێت و چۆن سەرف دەکرێت، بەڵام حکوومەتی ھەرێم باسی لەوە کرد کە داھاتەکە نەگەڕاوەتەوە بۆ ئێمە، بۆیە ئێمە بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان کردووە و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات، بۆ ئەوەی بزانین ئەو داھاتە چۆن سەرف دەکرێت و سەرف دەکرێت و بۆ کوێ دەچێت."

 

زیاد کاکە‌ڕەزا گوتیشی، ئەو لیژنەیە بەم زووانە دەست بەکار دەبێت و ئەو کات دیار دەبێت ئەو داھاتە چۆن خەرج دەکرێت و بۆ کوێ دەچێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار