ئەڵمانیا لە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازییدا بۆ پێشمەرگە، بەردەوام دەبێ

ئاژانسەکان-KDP.info- ئەڵمانیا لە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بۆنس ڤێ)ی زمانحاڵی حکوومەتی ئەڵمانیا، ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، کاروانێکی دیکە چەک و کەرەستەی پێویستی سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.
بە پێی سەرچاوەکە، حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە لە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
جیی باسە، تائێستا ئەڵمانیا بە ڕەوانەکردنی چەندین کاروان لە چەک و کەرەستەی سەربازی، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کردووە، ئەمە جگە لە بەشداریی پسپۆڕانی سەربازیی ئەو وڵاتە لە مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەدا.




