نەقشبەندی: حكوومهت پێویستی به چاودێری بەهێز هەیە.. هێنانی كۆمپانیای دیلۆك هەنگاوێكی ئەرێنییە

هەولێر-KDP.info- (هەردەوان نەقشبەندی) دهڵێت، هەر هەنگاوێكی جدی و كرداری بۆ چارەسەركردنی كێشەی دارایی هەرێم بنرێ، بەتایبەت بۆ خەرجكردنی داهاتەكان و شێوازی كۆكردنەوەی داهاتەكان، چارەسەرێكی بنەڕەتی كێشەی مووچە و قەیرانی دارایی دەكات.
(هەردەوان نەقشبەندی) پسپۆری ئابووری و مامۆستای زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەر هەنگاوێكی جدی و كرداری بۆ چارەسەركردنی كێشەی دارایی هەرێم بنرێ، بەتایبەتی بۆ خەرجكردنی داهاتەكان و شێوازی كۆكردنەوەی داهاتەكان، چارەسەرێكی بنەڕەتی كێشەی مووچە و قەیرانی دارایی دەكات، ئەو هەوڵەی حكوومەتی ههرێمی كوردستانیش بۆ هێنانی كۆمپانیای دیلۆك بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكان لەڕێگای ئەم دەزگا و ئامێرە ئەلكترۆنیانەوە هەنگاوێكی زۆرباش و ئەرێنییە."
(نهقشبهندی) گوتیشی: "كاتێك حكوومەت بڕیار دەدات خەرجییەكانی چاودێری بكات، ئەمەش بۆخۆی پێویستی بە دەزگایهكی چاودێری بەهێز هەیە، لەروی كوالێتی و لەرووی ژمارەوە، چونكە چاودێری كردنی خەرجیەكانی پەیكەر بەندیهكی واگەورەی حكوومەت پێویستی بە وردبینیەكی زۆر هەیە."
ئەو شارهزایه دهشڵیت، بەشێك لە هەوڵەكانی حكوومەت تائێستا بۆ روبەروبوونەوەی قەیرانی دارایی و فرە مووچهیی دراون هەر لە چوارچێوەی نووسین و رێنماییدا ماونەتەوە ، چونكە بە كردارەكی جێبهجێنهكراون، بۆنموونە پێشوتر بڕیاردرا كە هەموو مووچە خۆرێك لەرێگای كارتی تایبەت و پەنجە مۆرەوە مووچە وەربگرێت، بۆئەوەی فرە مووچەیی بوونی نەمێنێت هەر بە بڕیار مایەوە، بەڵام ئەمجارە ئەگەر بەم رێككەوتنەی لەگەڵ كۆمپانیای دیلۆك كراوە بتواندرێ لە وادەیەكی كورت دا كارەكان دەست پێبكرێ رێژەیەكی باش لە كێشە داراییەكانی هەرێم چارە دەكات."
سەرباز واحد




