٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌شه‌خۆراكی مانگی 9 به‌سه‌ر 8563 خێزانی ئاواره‌دا‌ دابه‌ش كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانیی خۆراك، به‌شه‌خۆراكی مانگی 9‌ـی به‌سه‌ر 8563 خێزان له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات و كۆیه ‌و و شاره‌دێی كه‌ڵه‌ك و  كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه ‌و به‌حركه‌ دابه‌ش کرد.

رۆژی 2016/10/9 له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره ‌و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك WFP)) به‌شه‌خۆراكی مانگی 9ـی به‌سه‌ر 3747 خێزان له‌ كه‌مپی دیبه‌گه ‌و له‌ كه‌مپی به‌حركه‌ 800 خێزان و له ‌شارۆچكه‌كه‌ی كۆیه‌ 978 خێزان و له شارۆچكه‌ی‌ خه‌بات 2460 خێزان و له‌ شاره‌دێی كه‌ڵه‌ك 578 خێزانی ئاواره‌دا دابه‌ش كرد كه‌ ئاواره‌ی پارێزگاكانی عێراقن، كه‌ هه‌ر پارسێلێكی خۆراك پێكهاتبوو له‌ 70 كیلۆ له‌ برنج، نۆك، خوێ، زه‌یت، ئارد، پاقله‌، ساوار، فاسۆلیا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی جیهانی خۆراك WFP)) مانگانه‌ خۆراك و پێداویستیی خۆراكی به‌سه‌ر ئاواره‌كان له‌سه‌رجه‌م كه‌مپ و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌و به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی كه‌ زیاتر له‌ 30.000 خێزانی ئاواره‌ له‌ دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ سودمه‌ند ده‌بن.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك به‌ به‌رده‌وام به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك، مانگانه‌ پارسێلی خۆراك وه‌ك به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ به‌سه‌ر خێزانه‌ ئاواره‌كان له‌ كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار