شێخ سیراج: ئه‌وانه‌ی ده‌هۆڵ دژی حكوومه‌ت ده‌كوتن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانیان نییه

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه هێنانی كۆمپانیای وردبینی بۆ كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌م بۆ شه‌فاف كردنی پڕۆسه‌ی نه‌وته ، هه‌میش بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه كه پڕوپاگنده‌ی خراپ ده‌خه‌نه پاڵ حكوومه‌ت له پرسی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا.
(سیراج شێخ ئه‌حمه‌د) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "هێنانی كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وردبینیكردن له به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی وردبینیكردنی پڕۆسه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له داهاتی نه‌وت ده‌گرن و به‌رده‌وام ده‌هۆڵ به‌دوای حكوومه‌ت دا ده‌كوتن، كه پێموایه نه‌ك كۆمپانیایه‌ك، به‌ڵكو حكوومه‌ت ده‌یان كۆمپانیای چاودێری و وردبینی بێنێته هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكێك بڕیاری داوه هه‌ر ڕه‌خنه بگرێت له داهات و پرسی نه‌وت.
(شێخ ئه‌حمه‌د) گوتیشی: "ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ڕه‌خنه له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گرن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانیان نییه، به‌ڵكو كردوویانه به پرسێكی سیاسی، چونگه هه‌موو پرسه‌كان به‌سیاسی كراون و سیاسه‌ت چۆته نێو هه‌موو جومگه‌كانی وڵاته‌وه، ڕاسته حكوومه‌ت كۆمپانیای وردبینی له كه‌رتی نه‌وت هێناوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه به‌یانی به‌لایه‌كی دیكه‌دا خوێندنه‌وه بۆ پرسه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان ئیحراج بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، هه‌موومان هیوا خوازین كۆمپانیای دیلۆك به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵانه وردبینی له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمدا بكات، تا وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ساڵانێكه ده‌نگۆ و پڕوپاگنده‌ی خراپ به‌دوای فرۆشی نه‌وت و حكوومه‌ته‌وه ده‌كه‌ن، من خۆم ئومێد ده‌كه‌م كۆمپانیای وردبینی كاری خۆی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌مكوت بكات كه ده‌هۆڵ دژی حكوومه‌ت ده‌كوتن.
قائید میرۆ




