بشوێنه‌خوازانی پار، ئه‌مساڵ خۆپێشانده‌رانیان پێ به‌لاڕێدا نه‌برا

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ى له خۆپێشاندانى پاردا خه‌ڵكیان چه‌واشه كرد و هانیاندان له سنووری سه‌وز-نیلیدا په‌لامارى باره‌گاكانى پارتی بده‌ن، ئه‌مساڵ خه‌ڵكیان پێ له‌خشته نه‌برا و نه‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییانه‌وه تا له په‌ناى خۆپێشناده‌رانه‌وه هه‌مان سیناریۆ دووباره بكه‌نه‌وه، چونكه خه‌ڵكى له مه‌رامه سیاسییه‌كانیان گه‌یشوون.
ساڵێك به‌سه‌ر خۆپیشاندانى پارى سنوورى سه‌وز-نیلیدا تێپه‌ڕی كه هێزی سیاسی له پشتییه‌وه بوون و ئاراسته‌ی خۆپێشاندانیان به ئاقاری هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا گۆڕی و كادرى پارتی تیرۆر كرا و باره‌گا سوتێندران.
(نازم كه‌بیر هه‌ركى) جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌ڵێت: "خۆى سیاسه‌تى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئه‌وه‌یه، كه به‌مشێوه‌یه خه‌ڵكى ده‌كه‌نه قه‌ڵغان و خۆڵ ده‌كه‌نه چاویانه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مجاره خه‌ڵك له سیاسه‌ته‌كانیان گه‌یشتن؛ هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵیان دا له پشته‌وه‌ى خۆپێشانده‌رانه‌وه ئاژاوه دروست بكه‌ن و بشێوی بنێنه‌وه و هاولاتى سڤیل ببێته قوربانى.''
(نازم هه‌ركى) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى گوتیشی: "بۆ ڕاى گشتى زۆر ڕوون بوو كه ئه‌مانه به‌رده‌وام له‌پشته‌وه‌ى په‌لاماردانن و ساڵى ڕابردوویش هه‌ر ئه‌وانه بوون خه‌ڵكیان هان دا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى پارتی، كه خه‌ڵكى سڤیل تێیدا بوونه قوربانى. ئه‌م سیاسه‌ته‌یان بۆیه جێى خۆشحاڵییه، ئاخر بۆ خه‌ڵكى ڕوون بووه‌ته‌وه و له‌م سیاسه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌یان گویشتوون كه له كۆی پرسه‌كاندا خه‌ڵك ده‌كه‌نه قه‌ڵغان و ده‌یانه‌وێ له‌په‌نا ئه‌واندا مه‌رامه سیاسییه‌كانیان بێننه دی. خۆی كه خه‌ڵكى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه و دوور له توندوتیژى داوای مافی ڕه‌وای خۆی له حكوومه‌ت ده‌كات ئاساییه و مافی خۆیانه، كه‌چی ئه‌و هێز و كه‌سایه‌تیانه، بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رپرساره‌تی و نانه‌وه‌ی بشێوی، به‌لاڕێیاندا ده‌به‌ن.''
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونی ده‌كاته‌وه: ''پارتی دیمو‌كراتى كوردستان كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، كه‌چی ئه‌و لایه‌نان و كه‌سایه‌تیانه ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرۆژانه شكست پێ بێنن. راستییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵى (هێرۆ خان) هه‌موو شتێك به‌كار ده‌هێنن بۆ شكستدان به پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئاڤووری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان؛ ئه‌وان ڕقیان له پارتییه و ده‌یكه‌نه ئامانج.''
له توندووتیژى و بشێویه‌كه‌ی پاردا له سنووری سه‌وز نیلیدا، خه‌ڵكى خۆپێشانده‌ر به‌لاڕێدا بران و هان دران باره‌گاكانى پارتی له سنووره‌كایاندا بسووتێنن؛ ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌یان پێشێلى مافى مرۆڤ و مافی منداڵیشیان كرد كه له ڕستیدا پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و هیچ كاتێك نابێت منداڵى خوار ته‌مه‌نى 18 ساڵ بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كان دژى لایه‌نێكى سیاسى به‌كار ببرێ.
هه‌ر پێوه‌ست به‌م پرسه، (دانا شه‌هید جه‌زا) سه‌رۆكى لیژنى ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى گوتی: "ئه‌و خۆپێشاندانه‌ى پار ڕوویدا، شتێكى تێكده‌رانه بوو، ئاراسته كرا‌و بوو، به‌تایبه‌تى له‌وه‌ى كه ته‌نها باره‌گاكانى پارتى گرته‌وه. هیوادارین جارێكى دیكه دووباره نه‌بێته‌وه. داوایش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین وه‌ك چۆن له‌م خۆپێشاندانه‌ى به‌م كۆتاییه نه‌یانهێشت هیچ شتێك دروست بێت، بۆ داهاتوویش به‌مشێوه بێت كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن بۆ داواكردنى مافى ڕه‌واى خۆیان و تێكه‌ى ئه‌جێنداى سیاسى نه‌كرێت."
سه‌رۆكى لیژنى ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتیشی: "كێشه‌ى ئێمه له‌وه‌دایه، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت وێنا‌یه‌ك نیشان بده‌ن كه پارتى دژى خۆپیشاندان و مافى ڕه‌واى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه، به‌پێچه‌وانه‌وه كادیرانى پارتی‌یش خۆ هه‌موویان مووچه‌خۆرى حیزب نین، خۆ هه‌موویان پاره وه‌رناگرن، ئه‌وانیش وه‌كو هه‌ر هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌رێكى دیكه، هه‌ر بڕیارێك ده‌رچووبێت كادیر و فه‌رمانبه‌رانى پارتى و گشت لایه‌نگرانى ده‌گرێته‌وه.''
(دانا شه‌هید جه‌زا) جه‌خت ده‌كاته‌وه: "مافى هه‌ر كه‌سێكه داواى مافى ڕه‌واى خۆى بكات و خۆپیشاندانى ئاشتیانه و سه‌رده‌میانه بۆ داواكارى به‌شى خۆى له حكوومه‌ت بكات، به‌ڵام به ئه‌جێنداى سیاسى هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاى لایه‌نێكى دیاریكراو، قه‌بووڵكراو نییه و ئه‌م قۆناغه‌ش به‌سه‌ر چووه. له دواخۆپیشاندانیش نموونه‌یه‌كى زۆر جوانى شارستانیى خه‌ڵكى ئه‌م شاره‌ى پێشان دا و دیار بوو خه‌ڵكى له‌گه‌ڵ توندووتیژى و تێكدانى بارى ئاسایشى ئه‌م هه‌رێم نین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رن و داواى مافى خۆیان كرد. بۆیه دیار بوو ئه‌گه‌ر ئه‌جێنداى سیاسى تێكه‌ڵ به خۆپیشاندان نه‌بێت، به شێوه‌یه‌كى شارستانى هاووڵاتیان داواى مافه ڕه‌واكانیان له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن."
نەشوان بەرزنجی




