٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەرێكی ئێزدی: پەکەکە نەكشێتەوە، دوور نییە شەڕ هەڵگیرسێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نوێنەرێكی كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیێنێ پارتی كرێكارانی كوردستان نیازی نییە چەكدارەکانی لە شنگال بکشێنێتەوە و، گەر وابێ دوور نییە شەڕ هەڵبگیرسێت.

 

شێخ شامۆ پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "هەوڵی خەڵكی شنگال و كەسایەتیە ئێزدییەكان بەردەوامە بۆ دەركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچەكە و، تا پەكەكە لە سنوورەكە نەكشێتەوە وازیان لێ ناهێنین؛ بەرپرسانی سەربازی ئێزدی دەڵێن ئەگەر پەكەكە نەكشێتەوە لە ناوچەكە دوور نییە ببێتە شەڕ و ناخۆشی."

 

شێخ شامۆ گوتیشی: "چەندین جار بەرپرسانی ناوچەكە و نوێنەری كوردانی ئێزدییش سەردانی بەرپرسانی پەكەكەیان كردووە و داوایان لێ كردوونە لە ناوچەكە دەربچن، بە داخەوە هیچ سوودێكی نەبووە؛ پێم وایە ئەگەر بە سیاسەت كێشەی چەكدارانی پەكەكە لە شنگال چارە نەكرێت، ڕەوشەکە بئاڵۆزکێت؛ باوەڕیش ناکەم پەكەكە بکشێتەوە."

 

 قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار