فراکسیۆنی پارتی: تا کەیسەکەی زێباری لە دادگا یەکلایی نەبێتەوە ھیچ کاندیدێک دیاری ناکەین

ینبەغدا-KDP.info- سەرکردەیەکی لیستی دەوڵەتی قانوون باسی لەوە کردووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کاندیدی بۆ پۆستی وەزیری دارایی دیاری کردووە؛ ڕۆژ نووری شاوێس و فازڵ نەبی؛ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیی دەڵێت، تاوەکو کەیسی ھۆشیار زێباری لە دادگای فیدراڵدا یەکلایی نەبێتەوە ھیچ قسەیەک لەسەر ئەو پۆستە ناکەین.
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەڵێن گوایە ئەو کاتەی سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کردووە، دوو ناوی پێشنیار کردووە بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی، بەڵام شتی وا لە گۆڕێدا نییە و، ڕاست نییە؛ چونکە هێشتا دادگای فیدراڵ کەیسەکەی 'ھۆشیار زێباری'ـی یەکلا نەکردووەتەوە."
شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی، تا دادگا ئەو کەیسەی یەکلایی نەکاتەوە ئێمە ھیچ کاندیدێک بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی دیاری ناکەین و، قسە لەو ئەو بابەتە ناکەین.
بڵند ئیبراھیم




