هه‌ورامى ڕوانگه و سیاسه‌تى پارتى له كۆنفرانسى مونته‌داى شه‌رق ده‌خاته‌ڕوو

ئیستانبوڵ-KDP.info- (هێمن هه‌ورامى) به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تى پارتى له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى مونته‌داى شه‌رق، به‌شدار ده‌بێت له كۆنفرانسێكى تایبه‌تى مونته‌داى شه‌رق. كه‌له ژێر ناونیشانى (ڕوانگه‌یه‌ك بۆ سیسته‌مى نوێى ناوچه‌كه پاش ته‌نگه‌ژه‌كانى ئێستا) سازكراوه. بۆ لێكدانه‌وه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى دواى ته‌نگه‌ژه‌كانى ناوچه‌كه و ئاینده‌ى نه‌ته‌وه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌ره‌تاى كۆنفرانسه‌كه‌ش به وتاری (نو‌عمان كورتوملوش)ـى جێگیرى سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، ده‌ستى پێكرد. كۆنفرانسه‌كه به ئاماده‌بوونى نزیكه‌ى سه‌د شاندى سیاسى و ئه‌كادیمى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ده‌ر له نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان (سه‌لاحه‌دین به‌هادین) و (دلاوه‌ر عه‌لادین) سه‌رۆكى ناوه‌ندى مێرى، به‌شدارن تێیدا.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا وێڕایى دانیشتنه كراوه‌كان، به‌شداربووانى كۆنفڕانسه‌كه له چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆى تایبه‌ت له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تى پرسى سووریا و عێراق و بابه‌تى حكومڕانى له ناوچه‌كه‌دا ده‌به‌سترێت. هه‌روه‌ها له كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕۆڵى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئاڕاسته‌كردنى پڕسه‌كاندا تاوتوێ ده‌كرێن و وابڕیاره له دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر سیاسه‌تى وڵاتانى ناوچه‌كه و كێشه‌كانیان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كان و سیسته‌مى نوێى ناوچه‌كه له زارى (هێمن هه‌ورامى)ـه‌وه ڕوانگه و سیاسه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى




