ئه‌تروشی: له‌كاتێكی نزیكدا به‌رهه‌می شاندی هه‌رێم ده‌بینین.. ده‌كرێ تا سه‌ربه‌خۆیی په‌یوه‌ندیى باشمان هه‌بێت

دهۆك-KDP.info- ئه‌ندامێكی خولى پێشووی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت، له‌كاتێكی نزیكدا به‌رهه‌می چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین و ده‌شڵێت، تا هه‌لومه‌رج گونجاوده‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێ په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.
(سامی ئه‌تروشی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "سه‌ره‌دانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگبوو هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌میش بۆ به‌غدا، چونكه له‌به‌ر پڕۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ به‌غدا پێویستی به هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌هه‌یه و به‌بێ پێشمه‌رگه مووسڵ ناگیرێته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌وشی عێراق ئارام ده‌بێت، چونكه هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تێكچووبێت ڕه‌وشی عێراقیش به گشتی تێكچووه، بۆ ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان گرنگه، تا كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه‌متربێته‌وه، چونكه هه‌بوونی كێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا له قازانجی هه‌رێمدانییه، ئه‌گه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی گونجاوبێت بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و كاتیش ده‌توانین په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایى بن و وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین، ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش ئێستا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه باش نییه، ڕاسته كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراقیش هه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق ده‌وڵه‌ته مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌توانێ له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه قه‌رز و یارمه‌تی وه‌ربگرێت، مخابن ئه‌و هاوكاریه‌ی ده‌ست عێراق ده‌كه‌وێت به‌ده‌ست هه‌رێم ناكه‌وێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌وڵه‌ت نین.
(ئه‌تروشى) گوتیشى: " به‌بڕوای من به‌ڕێز(سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) نه‌چۆته به‌غدا هه‌تا هه‌ندێ به‌ڵێنی دروستی پێنه‌درابن، نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌ڵێندراون، من وه‌هاى ده‌بینم چوونی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌بێ ئه‌مریكا نه‌كراوه، به‌غدادیش به‌گه‌رمی پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه ئه‌وه بۆماوه‌یه‌كی درێژه(سه‌رۆك) نه‌چووته به‌غدا و سه‌ره‌دانی ئه‌مجاره‌ی (سه‌رۆك بارزانی) به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا بووه، من پێموابێت (سه‌رۆك) ڕه‌وشی ئابووری وه‌ك مه‌رجێك داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان باشتر ببێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌شڵێت، به‌رهه‌می سه‌ره‌دانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابووریه‌وه له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌بینین، ئه‌وه بۆ ساڵی ئاینده له‌نێو بودجه‌ی گشتی عێراق مافه دارایه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زامن ده‌كرێن، چونكه هه‌موومان ده‌زانین عێراق پاره‌ی ئاماده‌ی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتی درا به كورد ئه‌وه هه‌ر ده‌توانین تا بودجه ده‌گات پاره قه‌رز بكه‌ین، بگره ده‌توانین بۆ دابینكردنی مووچه قه‌رزێكی نێوخۆییش بكه‌ین، واته ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌و كاته‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێ كه‌له‌ناو بودجه‌دا به‌شی هه‌رێمی كوردستان زامن بكرێت.
(سامی ئه‌تروشی) زیاتر گوتى: ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به حیكمه‌تانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و وه‌ك هه‌موو جارێك شاندێكی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ به‌غدا و به ته‌نیا نه‌چۆته به‌غدا، فه‌رمیه‌تی داوه‌ته شانده‌كه كه شاندێكی لایه‌نه كوردستانیه‌كانه، به‌تایبه‌تی به‌شداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود)، چونكه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتیی به ته‌نیا سه‌ره‌دانی به‌غدایان كردبا، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ ده‌كرا، هه‌بوونی یه‌كگرتوو و (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود) ئه‌وه‌ی پیشانی به‌غدا داوه كه شانده‌كه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانن، به‌شداری نه‌كردنی دوولایه‌نی سیاسیش كارێكی هه‌ڵه‌ی ئه‌و حزبانه بوو كه نه‌چوونه به‌غدا له‌گه‌ڵ شانده‌كه چونكه هه‌رچه‌ند له ناوخۆ كێشه‌مان هه‌بێت نابێت ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ خۆمان به‌رین بۆ به‌غدا، ناشكرێت ئه‌وه وا پیشانبدرێت سه‌ره‌دانێكی حزبی بووه.
قائید میرۆ




