ئەم ھەفتەیە شاندی حکوومەتی ھەرێم دهچێتە بەغدا

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لەکاتی سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەغدا رێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە لەبارەی بودجە و بڕیارە پێش پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە ئەنجامبدەن.
(سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەکاتی سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەغدا رێککەوتنێکی سەرەتایی لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان کراوە، بۆ تەواوکردن و ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە پێویستە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا، بۆیە پێویستە لەم ھەفتەیە ئەوشاندە بچێتە بەغدا، لەبەر ئەوەی لە١٥ى مانگەوه بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئهنجوومهنى نوێنهران بکرێت.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە کە بەغدا بڕێکی پارە ڕەوانە بکات بۆ ھەرێمی کوردستان و چاوەروان دەکرێت گەر شتێک بکرێت دوای ئەنجامدانی رێککەوتنهكه بێت.
بڵند ئیبراھیم




