ناونووسکردن بۆ دووھەزار ھەلی کار لە ھەولێر دەستی پێکرد

هەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری ئاوەڕۆی ھەولێر ڕایگهیاند، ناونووسکردن بۆ دووھەزار ھەلی کار لەشاری ھەولێر دەستی پێکردووە و رەنگە تاھەفتەی داھاتووش تەواو بێت و دەست بەکاربن.
(سروود عەبدولمەجید) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: " ناونووسکردن بۆ دووھەزار ھەلیکار دەستیپێکردوە لەچوار شوێن، بەرێوبەرایەتی ئاوەرۆ و شارەوانی و پارکەکان و کاروباری کۆمەڵایەتی، بۆیە ئەوانەی مەرجیان تێدا ھەیە دەتوانن بەشداری لەناونووسکردن بکەن، بۆ ئەوەی لەو دووھەزار ھەلیکارە سودمەند بن.
(عەبدولمەجید) گوتیشی: "پێویستە ئەوانەی ناوی خۆیان دەنووسن بۆ کارکردن تەمەنیان لە18ساڵ کەمتر نەبێت و فەرمانبەر نەبن و لەماڵەوەش کەسێکی بەتەمەن یاخود پێداویستی تایبەتیان ھەبێت بەخێوی بکەن.
بەڕێوبەری ئاوەڕۆی ھەولێر دهشڵێت، لای ئێمە 75% ئەوھەلی کارە بۆ ئاوارەکانی بیانی و سورییە و ئەوەی تریش بۆ کرێکارانی خۆماڵی و عێراقییە و چاوەروانیش دەکرێت تاھەفتەی داھاتوو ناونوسکردن تەواو بێت و ئەوکرێکارانەی وەردەگیرێن دەست بەکار بن.
لای خۆشیەوە لەڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوبەرایە تی شارەوانی چوار باسی لەوەکردووە، بە تەنسیق لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی ھە ولێر و پاریزگای ھە ولێر بەرێوبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەلآیەتی بە ھاوکاری رێکخراوی (Giz) ی ئەڵمانی ھەڵدەستێت بەدابین کردنی ھەلی کار بۆماوەیهکی دیاری کراو بەم شێوەیهی خوارەوە 25% کرێکاری خۆماڵی (کورد)% 30 کرێکاری سووری (پەنابەر)% 30 کرێکاری نازح % ھەرکە سێک ئارە زووی ئیشکردنی ھەبێت ناونووسی خۆی بکات لەبەرێوبەرایەتیەکەمان ئەگەر مەرجە کانی دیاری کراو لە لایە ن رێکخراوی (giz) تێدا بێت.
ئەم دووھەزار ھەلی کارە خەرجیەکانی لەسەر ئەرکی رێکخراوێکی ئەڵمانیە (giz)کە رەنگە ماوەی سێ مانگ بخایەنێت و بەوتەی بەرێوبەری ئاوەڕۆی ھەولێر چاوەروان دەکرێت دوای تەواو بوونی ئەم قۆناغە قۆناغی دیکەشی بەدواوە بێت.
بڵند ئیبراھیم




