٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک: رووداوەکەی دوبز سیاسی نه‌بووه‌.. لیژنەی بۆ پێکھێندراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک له‌بارەی بە رووداوەکەی دوبزه‌وه‌ ڕوونکردنەوە دەدات و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست کراوە و ئەو کارمەندانەی ئەو کارەشیان کردووە، دەستگیر کراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە قەزای دوبز دوو کەس تەقەیەکی زۆریان کردووە لە خۆشیی ئەوەی کە چەکی نوێیان وەرگرتووە، لەلایەن ھاوڵاتیانیشەوە ئاسایشیان ئاگادار کردووه‌تەوە، هه‌ڵبه‌ته‌ ئاسایش مەفەرزەیەک ده‌نێرێت بۆ شوێنی رووداوەکە، دوو کەس بوونە كه‌ ته‌قه‌كه‌یان كردووه‌ و جلی مەدەنییان لەبەر بووە، دواتر دەرکەوتووە یەکێک جلی سەربازی لەبەر کردووە و گوتوویه‌تی كه‌ پێشمەرگەیه‌.
وه‌ك لیوا(ھەڵۆ نەجات) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئەو کەسە پێشتر چەندین جار تۆمەتبار بووە بە ئەنجامدانی تاوان و لەلایەن پۆلیسه‌وه‌ مەلەفی ھەیە و ناسراویشه‌، دواتر ھەوڵ دەدەن بیانھێنن بۆ بنکەی ئاسایش، به‌ڵام ئه‌وان جنیۆ دەدەن و پەلاماری ئاسایش دەدەن، ئەوانیش لێیان دەدەن و دەیانبەن بۆ بنكه‌ی ئاسایش، راسته‌ كه‌ ئه‌و ئاسایشانه‌ی ئه‌و كه‌ره‌یان كردووه‌ هه‌ڵه‌ بوون، بەڵام روویدا.''

بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕوویدا ده‌ڵێت، ''لیژنەیەک پێکھێندراوە لە سێ ئەفسەری یاسایی، لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن و ئەو شەش کارمەندەی لەوبابەتەوە گلاون، بەدەستگیرکراوی رەوانەی ھەولێر کراون و لە بەندیخانەن. تا لێکۆڵینەوەیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ئه‌وان له‌ به‌نده‌یخانه‌ ڕاده‌گیرێن. راستە ئەوانە ھەڵەیان کردووە، بەڵام جۆری مامەڵەی ئەوانیش خراپ بووە، هه‌ڵبه‌ت ڕووداوه‌كه‌ هه‌رچۆن بووبێ، بەپێی یاساکان مامەڵە لەگەڵ ئەو کارمەندانەدا دەکرێت.''

لیوا(ھەڵۆ نەجات) گوتیشی، یەکێک لەوانەی ته‌قه‌ی خۆشییان كردووه‌، پێشمەرگە بووە، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نەزانراوە پێشمەرگەیە و ئەوەی تریش ھاووڵاتییەکە و خزمی ئەفسەرێکی خۆمانە، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ بزاندرێ كه‌ بەھیچ شێوەیەک مەرامی حیزبی لە پشت ڕووداوه‌كه‌ نەبووە.''

گوتیشی، ''ئاخر ناکرێت لەناو خەڵکدا تەقە بکرێت، چونكه‌ هێشتا مه‌ترسیی هاتنی خۆکوژ هه‌یه‌ و بەوشێوەیەش خەڵک هه‌م ده‌ترسن و هه‌میش ھەراسان ده‌بن، سه‌ربار شێوەی دەستگیرکردنیان دوورە لە رێنماییه‌كانی ئێمە و ھەڵە بووە.''

(هه‌ڵۆ نه‌جات) نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ بەو شێوەیە له‌ میدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ لایەنێکی سیاسی لە پشته‌وه‌ بووبێ و، ئه‌و ده‌ڵێ، ''ئەو میحوەرە لەژێر زەڕەبینی ھەندێک لایەنە و دەیەوێت کێشەکان گەورە بکرێن. خۆ حاڵەتی وا لە ھەموو شوێنک ھەیە، ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تا له‌وه‌ بكۆڵنه‌وه‌ كه‌ داخۆ لێکۆڵینەوە ده‌كه‌ین یان نا، كه‌ لێپرسینه‌وه‌ نه‌كرابایه‌، ئینجا په‌نایان بۆ میدیادا بردبایه‌ و ئه‌و ڕووداوه‌یان وروژاندبایانه‌، ئاخر میدیا فریای کەس ناکەوێ و یاسا ھەیە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار