٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد عەسكەری: "پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر گرتنەوەی حەویجە ڕێک كەوتوونە."

سەرچاوە: KDP.info

حەویجە-KDP.info-  هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەبارەی گرتنەوەی حەویجە ڕێك کەوتن و تا چەند ڕۆژی دی دەست بە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی حەویجە دەكرێت. 

 

ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "هەرێمی كوردستان و عێراق دەربارەی پرۆسەی گرتنەوەی قەزای حەویجە ڕێك کەوتن و هەردوو هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی پێكەوە پرۆسەكە بەڕێوە دەبەن لەژێر یەك فەرماندەیی دەچنە نێو حەویجە، بەڵام كێشە لەوەدایە عەرەبە سونەكان ڕازی نین حەشدی‌شەعبی بەشداری لە ئازادكردنەوەی حەویجەدا بكەن، لە ڕووی سەربازییەوە میلیشیاكانی حەشدی‌شەعبی لایەكی حەویجەیان گرتووە و لە ئەنبارەوە هاتوون بەرەو حەویجە."

 

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێ: "پڕۆسەی گرتنەوەی حەویجە پڕۆسەیەكی گرنگە، بەڵام پێویستە لایەنەكان لەبارەی پاشەڕۆژ و بەڕێوەبردنی شارەكە ڕێك بکەون، چونكە كورد و سوننە و شیعە بەشدارن لەشارەكە و چارەسەرێك بۆ كێشەكانی حەویجە ببینەوە، چونكە دوای ئازادكردن مەترسی لەسەر قەزای حەویجە چوون و لەلایەن كێ بەڕێوە ببرێت.

 

عەسكەری گوتیشی: "تا چەند ڕۆژی دی دەست بە پڕۆسەی گرتنەوەی حەویجە دەكرێت؛ لە ڕووی پلانی سەربازیەوە پێویستە حەویجە پێش مووسڵ ڕزگار بكرێت، هێزی داعش لەو ناو حەویجە لاواز بووە و ژمارەی چەكدارانی تیرۆریست كەم بوونەتەوە لە شارەكەدا، ئەوەی هەیە زیاتر داعشی بیانین، مەترسییەکە ئەوەیە داعش خەڵكی شارەكە وەك قەلغانی مرۆیی بەكار بێنن، ژمارەیەك خێزان لەنێو خانووەكانیان ڕێگەی دەرچوونیان پێ نادرێت، زانیاریمان هەیە گروپی تیرۆرستی داعش چوونەتە نێو تونێلەكان و ئەگەر هێرشەكە دەست پێبكات ئەوەندە ناخایەنێت و حەویجە ڕزگار دەكرێت."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار