٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە بۆ شەڕی مووسڵ ئامادەیە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ففەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پێشمەرگە بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵ ئامادەیە و هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا و چاوەڕێی  فەرمان و گورجەوەبوونی سوپای عێراقین، هەر ڕۆژێك فەرمان بە ئێمە بكرێت، هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدان ڕزگار دەكەین.

 

لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیكەوە بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بارودۆخی داعش لەناو مووسڵ زۆر خراپ بووە، ژیان نەماوە، ڕۆژ بۆ ڕۆژ چەكدارانی داعش لە موڵگەكانی خۆیان لە ترسی پێشمەرگە بەرەو ناو مووسڵ و ناوچەكانی هەڵدێن، ئەوەیش كاریگەری خۆی لەسەر ئەوانەی ناو ئەو شارە دروست كردووە، هەروەها چەكدارانی بیانی كە لە ناو داعشدان ماڵی خۆیان دەگوازنەوە بۆ شارەكانی سووریا، پێم وایە هەر لەگەڵ دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی ئەو شارە لە ماوەیەكی كەمدا لەناو دەچن و ناتوانن خۆ لە بەرامبەر هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی دیكە بگرن."

 

گوتیشی: "هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشییەکی تەواودایە؛ وا ئێمە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆكی هەرێم دەكەین؛ پێشمەرگە بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵ ئامادەیە و هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا و چاوەڕێی  فەرمان و گورجەوەبوونی سوپای عێراقین، هەر ڕۆژێك فەرمان بە ئێمە بكرێت،  هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدان ڕزگار دەكەین و ژیان بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێنینەوە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار