ئیمزا کۆکرایەوە بۆئەوەی مووچەی ماموستایانی ھەرێم لەلایەن ناوەند دابین بکرێت

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٠ ئیمزا کۆ کرایەوە کە لە پەرلەمانەوە بڕیارێک بدرێت بۆ ئەوەی مووچەی ماموستایانی ھەرێم لەلایەن حکوومەتی ناوەند دابین بکرێت.
خۆشەوی خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لەنێو پەرلەمانتارانی کورد ئیمزا کۆکرایەوە بۆ ئەوەی کار بکەن لە پەرلەمان بڕیارێک دەربچێت مووچەی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە دابین بکرێت."
خۆشەوی خەلیل گوتیشی، ئێمەش وەکو فراکسیۆنی زەرد ئیمزامان کردووە و پشتی ئەو کارەش دەگرین.
دەیشڵێت: "وا بزانم لە پرۆسەی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دابینکردنی مووچەی مامۆستایاندا ١٠٠ ئیمزا زیاتریش کۆ کراوەتەوە."
بڵند ئیبراھیم




