٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وته‌بێژى حكوومه‌ت له‌باره‌ى هێزه‌ توركییه‌كه‌ى باشیكه‌وه‌ ده‌دوێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى ئه‌و هێزه‌ توركیانه‌ى له‌ ناوچه‌ى باشیك جێگیر كراون، ڕایگه‌یاند، بە ئاگاداریی و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگری و حكوومەتی عێراقی فیدرل، دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە دووبەردان و باشیك لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە.
 
 
له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، (سه‌فین دزه‌یى) وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى ئه‌و هێزه‌ توركیانه‌ى له‌ ناوچه‌ى باشیك جێگیر كراون، ڕایگه‌یاند: دوای پەلاماردانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، وڵاتانی هاوپەیمان و زۆر دەوڵەتی دیكه‌، هاوكاریی سەربازی و مەشق و ڕاهێنانیان پێشكەش به‌ هەرێمی كوردستان و عێراق كرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئاگاداریی و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگری و حكوومەتی عێراقی فیدرل، دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە دووبەردان و باشیك لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە، ئەویش بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا و، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە. هەر لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا پسپۆڕە سەربازییەكانی توركیاش لەم دوو شوێنە ڕاهێنانیان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا كردووە  و، وەزیری بەرگریی عێراقیش سەردانی بنكەكانی مەشق و هێزە توركییەكانی كردووە.
 
 
وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشی: "لەوە زیاتر نە سەرۆكایەتیی هەرێم و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هیچ بەرنامەیەكی دیكه‌ نین.

هەواڵی پەیوەندیدار