گرێبه‌ستى حكوومه‌ت و كۆمپانیا وردبینیکەرەکەى دیلۆیت، گومان دەڕەوێنێتەوە

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێک دەڵێ، گرێبه‌ستى حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیا جیهانییە وردبینیکەرەکەى دیلۆیت ده‌بێته هۆى ڕه‌واندنه‌وه‌ى گومانه‌كان له بوارى سه‌ربه‌خۆیى داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستاندا؛ جا با حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به گرنگییه‌وه بڕواننه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمدا و پشتیوانى بن؛ چونكه حكوومه‌تى هه‌رێم دەیەوێ پرۆسه‌ى نه‌وت شه‌فاف بێت و ڕوون بۆ خەڵکى هه‌رێمى كوردستان .
پێشنوه‌ڕۆى دوێنێ چوارشه‌ممه ٥/١٠/٢٠١٦ له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، گرێبه‌ستى پڕۆژه‌ى وربینیى سه‌ربه‌خۆیانەی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاى دیلۆیته‌وه ئیمزا كرا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكه له پرۆسه‌یه‌كى درێژى كارگێڕى و یاسایى و شه‌فافى ته‌ندریندا، به‌پێى بنه‌ما كارپێكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌ژێر ڕۆشناییى ڕێنماییه‌كانى گرێبه‌ستى گشتیى ساڵى ٢٠١٦ى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌ندامێكى لیژنه پەرلەمانییەکەی پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان دەر‌باره‌ى ئه‌و گرێبه‌سته ده‌ڵێت: "گرێبه‌ستى حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیا جیهانییە وردبینیکەرەکەی دیلۆیت ده‌بێته هۆى ڕه‌واندنه‌وه‌ى گومانه‌كان له‌بوارى سه‌ربه‌خۆیى داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان؛ پێویسته حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به گرنگیه‌وه بڕواننه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمدا و پشتیوانى بن؛ چونكه حكوومه‌تى هه‌رێم ئیراده‌یه‌كى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى نه‌وت شه‌فاف بێت و ڕوون بێت بۆ خەڵکى هه‌رێمى كوردستان."
(به‌یار تایەر دۆسكى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ده‌سپێك و هه‌نگاوێكى زۆر گرنگ بوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوێشتى بۆ ئه‌وه‌ى خەڵک و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له‌باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌نارده و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار بن و داهات شه‌فاف بیت و هیچ گومانێک نه‌مێنێت، به تایبه‌تى كۆمپانیاى دیلۆیت جێگاى باوه‌ڕپێكراوه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له بوارى وردبینی و به‌دواداچوونى كارى هه‌نارده‌كردنى پترۆڵ و شه‌فافیه‌تى پرۆسه‌كه."
(دۆسكى) گوتیشى: "هیوادارین حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌ندێك هه‌نگاوى تریش بهاوێژێت، له‌وانه‌ش: ده‌رفه‌تدان به دیوانى چاودێرىی دارایى و په‌رله‌مان تا چاودێرىی ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن و ببێته جێگاى باوه‌ڕى هه‌موو خەڵکى كوردستان؛ بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕاپۆرتى ئه‌و كۆمپانیایه بكه‌ن به‌تایبه‌تیش ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كان به‌دواداچوون بكه‌ن."
ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌موو لایه‌نێك ئه‌م هه‌نگاوه ببینن، هه‌نگاوێكى گرنگه و، واز لە خانەگومانیکێشان بهێنن؛ ده‌بێت به باوه‌ڕەوە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌سته بكه‌ن كه حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕەواندنەوەی گومان گرتوویه‌تیه به‌ر؛ جا هەقە لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكار بن تاوه‌كو زیاتر بتوانن خزمه‌تى خەڵکى كوردستان بكه‌ن، به تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه شه‌فاف بیت."
شایانى باسه كۆمپانیاى دیلۆیت، یه‌كێكه له چوار كۆمپانیا وردبینیکەرە هەرە ناوداره‌كەى جیهان؛ حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانى وڵاتان به مه‌به‌ستى دابینكردن و پاراستنى زیاترى ڕوونى و شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كانیاندا؛ ئەو کۆمپانیایە لایه‌نێكى سه‌ربه‌خۆى جێمتمانه و باوه‌ڕپێكراوى خاوه‌ن نێوبانگى نێوده‌وڵه‌تییە.
نه‌شوان به‌رزنجى




