حكوومەت لە هەوڵدایە گۆڕانكاری لە پاشەكەوتكردنی مووچەدا بكات

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەو بڕەپارەیەی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان تەرخان كراوە، كاتییە و حكوومەت لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە پاشەكەوتكردنی مووچە بكات.
(مەردان خدر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "خەرجكردنی ئەوبڕەپارەیەی لەلایەن حكوومەتەوە بۆ هاتوچۆی مامۆستایان تەرخان كراوە، كاتییە تا ئەو وەختەی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەرەو باشتر بچێت و بتوانن گۆرانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایاندا بكەن، بۆ ئەو مەبەستەیش حكوومەت لە هەوڵی بەردەوامدایە و درێخیی نەكردووە".
(خدر) گوتیشی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەكردنی دۆخی دارایی، هەر كاتێك ئەو دۆخە باشتر بوو جا لەگەڵ بەغدا بێت یاخود لە رێگەی دیكەوە، گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەدا دەكرێت، بۆیە حكوومەت ئەو بڕەپارەیەی دابین كردووە بۆ ئەوەی مامۆستایان بتوانن هاتوچۆی دەوامی پێ بكەن".
ئهو ئەندامهی لیژنەی پەروەردە دهشڵیت، ئەو بڕەپارەیەی بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت، لە رۆژی دەستپێكردنی دەوامەوە بۆیان حیسابە و رەنگە لە مانگی داهاتوودا دەست بە خەرجكردنی بكرێت.
لە كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیار درا كە شەش ملیار دینار بۆ هاتوچۆی مامۆستایان خەرج بكرێت، بە جۆرێك بۆ مامۆستایانی ناوشار ٥٠ هەزار و بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شاریش ١٠٠هەزار دینار دەبێت.
بڵند ئیبراهیم




