بە چاودێریی نێچیرڤان بارزانی، كۆنفرانسێكی ئابووری لە هەولێر ساز دەكرێت

هەولێر-KDP.info- ڕۆژانی ٩ و ١٠ـی ئەم مانگە لە هەولێر، بە چاودێریی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ژووری بازرگانیی هەولێر لە یادی یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنیدا كۆنفرانسێكی بەرفراوان دەبەستێت.
(دارا جەلیل خەیات)، سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "یەكێتیی ژووری بازرگانیی كوردستان هەڵدەستێت بە سازدانی كۆنفرانسێك بە ناوونیشانی (ڕۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووریی كوردستان) بە چاودێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەشداریی ژمارەیەك لە شارەزایانی ئابووریی ناوخۆ و وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپا، كە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تایبەتە بە خستنەڕوو و تاوتووكردنی پەرەپێدانی ئابووری هەرێم".
فایزە كۆیی




