مەكتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە سەڵاح حاجی ڕەشید دەكات

بەڕێز کاک سەڵاح حاجی ڕەشید گعێتلی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی سامییەخانی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی خوشکی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆک




