٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ جەژنی جەمای ئێزدییەكان بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

لالش-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەژنی جەما بەڕێوە دەچێت و، ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت كە بۆ گشت فەرمانبەرانی ئێزدیش لە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم پشوو دەبێت.

(خەیری بۆزانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێوڕەسمی جەژنی جەما لە پەرستگای لالش بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەڕێوە دەچێت كە دوو لایەنی خۆشی و رێوڕەسمی تایبەتی ئۆلی هەیە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە لایەنی خۆشی ناكرێت واتا رێوڕەسمی تایبەت بە ئایینەكە ئەنجام دەدرێت".

(بۆزانی) گوتیشی: "بۆ گشت فەرمانبەرانی ئێزدی لە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم و بە هەمان شێوە عیراقیش پشوو دەبێت تا كۆتاییهاتنی جەژنی جەما ".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار