ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك لیژنەكانی كەم دەكاتەوە

دهۆك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، لە ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیار دراوە بۆ ئەوەی لیژنەكانی نێو ئەنجوومەن بۆ 10 لیژنە كەم بكەنەوە و، لە دانیشتنی داهاتوویشدا جێبەجێ دەكرێت.
(جەمیلە محەممەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند: "لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، بڕیار درا لیژنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك كە 15 لیژنەیە، كەم بكرێتەوە بۆ 10 لیژنە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك راشیگەیاند: "ئامانج لە كەمكردنەوەی لیژنەكان بۆ ئەوەیە تا زیاتر خزمەت بە خەڵكی شارەكەمان بكرێت و، سەردانەكان زیاتر بكرێن، تا لە نزیكەوە ئاگاداری داواكارییەكانیان بین و، دەنگ و كێشەكانیان بگەیێنین بە ئەنجوومەنی پارێزگا".
(جەمیلە) گوتیشی: "لەدانیشتنی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا، لیژنەكان كەم دەكرێنەوە و دیاری دەكرێن و ئەندامەكان لە تەواوی لیژنەكان گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت".
نەشوان بەرزنجی




