نزیكه‌ى 15 تیرۆریستى داعش لە ناوەراندا كوژران

ناوەران-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى ناوه‌رانەوە ڕایگەیاند ئەم ئێواره‌یە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان بنکە و بارەگاکانی داعشیان له میحوه‌رى ناوه‌راندا کوتا و، کۆمەلێکیان لێ کوشتن.
مقه‌ده‌م (به‌درخان گۆڤه‌یى) لە فه‌رمانده‌کانی میحوه‌رى ناوه‌ران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: " ئەم ئێوارەی حازرییە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستە داعشەکانی ناو گوندى خورسیبادیان لە میحوه‌ری ناوه‌راندا کوتا و، دە پانزە داعشی کوشت‌وبڕ کرد؛ ئەوەندەی زانیبێتمانەوە كوژراوێکیان ئه‌میر بووە."
گۆڤه‌یى دەیشڵێت، بنكەكانى ناو ئەو گوندەی تیرۆریستانى داعش به ته‌واوەتى وێران كراوه و، ئێستا خۆیان له تونێلدا حه‌شار داوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




