که‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، خەریکە دەبووژێتەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- به‌پێی ڕاپۆرتێکی (ئێراک ئۆیڵ ڕیپۆرت) که‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان وا دیسان دەبووژێته‌وه.
ڕاپۆرته‌که پشتی به بیروڕای شاره‌زایان و به‌رپرسانی تایبەتمەند بە بواری نەوت و گاز بەستووە و ئاماژە به‌وه کردووە که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی بەوە کردووە که بڕێک له پابه‌ندییه داراییه‌کانی به‌رامبه‌ر به کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وت جێبه‌جێ بکات و ئه‌مه‌ش وای کردووه که ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌ست بکەنەوە بە کار لە بواری وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستاندا.
ڕاپۆرتەکەی (ئێراک ئۆیڵ ڕیپۆرت) ئەوەیشی خستووەتە ڕوو کە ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ردوو لا له‌سه‌ری کۆکن و کاریگه‌رییەکی ئەرێنی دروست کردووه له‌سه‌ر متمانه و سوودی کۆمپانیا گه‌وره‌کان.




