٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی: بەر لە رزگارکردنی مووسڵ، رێککەوتنی سیاسی پێکهاتەکان پێویستە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی رایگەیاند کە، ئێمه‌ وایده‌بین، كاتێك مووسڵ رزگار ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كێشه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، بۆیه‌ رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ به‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ فاكته‌رێكی گرینگی سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌بینین.‌

 ئه‌مڕۆ ٥/١٠/٢٠١٦ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (ستێفانی ویلیامز) جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی و‌یلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی و پێداویستییه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق كرا و رێككه‌وتنی سیاسی ‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق جه‌ختی لێكرایه‌وه‌. په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌‌ مه‌سروور بارزانی چاره‌كردنی ڕیشه‌ییانه‌ی كێشه‌ و جیاوازییه‌ ئه‌تنی و ئاینی و سیاسییه‌كانی له‌ عێراق به‌ پێویست زانی و رایگه‌یاند، ئێمه‌ وایده‌بین، كاتێك مووسڵ رزگار ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كێشه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، بۆیه‌ رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ به‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ فاكته‌رێكی گرینگی سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌بینین.‌

هه‌ر له‌م دیداره‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر پێداویستیی و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی زیاتر به‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پێشبینی ده‌كرێ له‌ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئاواره‌ په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنن، له‌مباره‌ جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌ییەکانی فریاگوزرایی مرۆیی كرد و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر خه‌تین و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنێكی باش له‌و باره‌وه‌ به‌دی ده‌كرێ، دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ گفتوگۆكانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار