کەرکووک..ئاسایش شه‌ش تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیر كرد

کەرکووک-KDP.info- بەڕێوەبەرى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووک ڕایده‌گه‌یێنێت ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئاسایش له سنوورى شارى كه‌ركووکدا شه‌ش تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیر كردووە؛ دیارە چەند جارێک شەڕی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقیشیا کردووە."
نه‌قیب فه‌رهاد حه‌مه عه‌لى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى شەڕی گرتنەوەى شارى مووسڵ و شارۆچكه‌ى حه‌ویجه تیرۆریستانى داعش به ته‌واوەتى وره‌یان ڕووخاوه و به لێشاو له سنوورى شارۆچكه‌ى حه‌ویجەوە هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌گه‌یێننه سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه؛ جارجاریش دزه ده‌كه‌نه نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه به ناوى ئاواره و لێقه‌وماوه دێن."
دەشڵێت خۆشبه‌ختانه وه‌كو ئاسایش زانیارییەکی ته‌واومان له‌سه‌ریان هه‌یه؛ ناوه‌ناوه خه‌ڵكیان لێ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین؛ ئه‌مڕۆش شه‌ش تیرۆریستمان ده‌ستگیر كردووه كه چه‌كدارى داعشن و لە چەند جەنگێکدا شه‌ڕی هێزه كانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقىان کردووە؛ چه‌ندین جار خول و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ كراوە لەسەر چەکی سووک و قورس له ناحیه‌ى ڕه‌شاددا."
بەڕێوەبەرى راگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووک گوتیشى: "یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان له ماوه‌ى ئه‌و دوو ساڵه له بازگه‌ى خه‌بازه بەرەو ڕیازدا ده‌وامى كردووه؛ هەندێکیشیان له نه‌خۆشخانه‌ى حه‌ویجه كاریان كردووه؛ هەرهەموویان خەڵكى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه و، ئەو دەڤەرەن؛ خۆشبه‌ختانه ده‌ستگیریانمان كردووه و، وا لێیان دەکۆڵینەوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




