٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەیەكی پێشمەرگە: "داعش خۆی خزاندووەتە تونێل و ژێر زەوییەوە."

سەرچاوە: KDP.info

فەرماندەیەكی پێشمەرگە ئاماژە بە فێڵێكی چەكدارانی داعش لە میحوەرێ كەسكێ و قەزای تەلەعفەر دەكات و رایدەگەیەنێ چەكدارانی داعش لە ناوچەكە لەسەر زەوی نەماون و زۆربەیان چوونەتە نێو تونێلەوە.

مقەدەم (ئیدریس شەعبان) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری كەسكێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لەگەڵ نزیكبوونەوەی هێرشی سەر شاری مووسڵ چەكدارانی داعش لە میحوەری كەسكێ خۆیان لە ژێر زەویدا شاردووتەوە و ژمارەیەكی زۆر تونێلیان لێ داوە بۆ ئەوەی لە كاتی هێرشەكەی پێشمەرگە لەو میحوەرەوە خۆیان شوێنبزر بكەن؛ ئێستاکە ناوچەکە هیچ داعشێكی لێ دیار نییە، بەڵام پێشمەرگە فێڵەكەیانی زانیوە و، دەربازیان نابێت."

گوتیشی: "لەبەر ئەوەی میحوەرەكەمان دەكەوێتە نزیك قەزای تەلەعفەرەوە؛ ئەوێ بۆ داعش ستراتیژییە؛ خەڵکێکی زۆر لەوێ تووشی داعش بوونە و، چاوەڕێنە پێشمەرگە فریایان بکەوێت."

مقەدەم ئیدریس دەڵێ: "ناوچەی كەسكێ لە سای پێشمەرگەوە پارێزراوە وا خەڵکە ئاوارەکەی پۆل‌پۆل لە دهۆک و، لێرەولەوێوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و، گوندەكەیان بەرەو ئاوەدانی دەچێت."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار