٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆتۆمبێلی ئەو دوو فەرمانبەرەی دهۆك كە تیرۆر كراون، براوەتە سووریا.. گومانی سەر پەكەكە زیاتر بوو

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێ، پەكەكە دەزانێ كە مانەوەی لە شنگال زۆری نەماوە و دەردەكرێن، جا بۆیە دەستیان كردووە بە فیتنەگێڕی، ئەوەتا ئاشكرا بووە ئەو دوو فەرمانبەرەی دهۆك كە تیرۆر كران، ئۆتۆمبێلەكانیان بردراون بۆ سووریا و ئەمەیش ئاماژەیەكە كە پەكەكەی دەستی لەو كارەدا هەیە.

(قاسم دڕبۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك خەڵكی ئێزدی زۆر نیگەرانین لە تیرۆركردنی دوو فەرمانبەرەكەی ڕێگاوبانی دهۆك كە ئەوە دوو ساڵە بە شێوەیەكی خۆبەخش خزمەتی شنگالییەكان دەكەن، لیژنەیەك لەسەر ئەو رووداوە پێك هێنراوە بۆ ئەوەی تاوانباران ئاشكرا بكرێن، بەڵام خەڵكی ئێزدی گومانیان لەسەر پەكەكەیە، ئەوان بۆ فیتنە و دووبەرەكی ئەو كارەیان كردووە".

گوتیشی: "بەغدا و هەولێر لێك نزیك بوونەتەوە، ئەوان دەزانن مانەوەی ئەوان لەسەر خاكی شنگال و كوردستان زۆری نەماوە، بۆیە دەیانەوێت فیتنە و دووبەرەكی و كێشە بنێنەوە، ئۆتۆمبێلی ئەو دوو فەرمانبەرە  كە لە بازگەی ئەوان ڕەت بووە و دیار نەماوە، ونكردنی ئۆتۆمبێل شتێكی بچووك نییە، باس لەوە دەكرێت دوای تیرۆركردنی ئەو دوو فەرمانبەرە بە ڕێگەی كەرسێ كە دەچێتە خانەسۆرێ كە لە دەست ئەواندایە تا سووریا كەس لە ڕێگادا نییە و هەموویان بەو ڕێگەیەدا هاتوچۆ دەكەن، بۆیە باس لەوە دەكرێت كە ئۆتۆمبێلی ئەو فەرمانبەرانە بەو ڕێگەیەدا براوە بۆ سووریا".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار