٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جاف: بەم زووانە شاندی حكوومەتی هەرێم وردەكاریی پارە و رادەستكردنی نەوت لەگەڵ بەغدا یەكلا دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- (د. ئەشواق جاف) دەڵێ، وردەكارییەكانی رەوانەكردنی پارەی هەرێم لە پشكی بوودجەی عێراق و رادەستكردنی نەوتی هەرێم بۆ شاندی حكوومەتی هەرێم جێ هێڵدراوە كە بڕیارە بەم زووانە شاندەكە سەردانی بەغدا بكات.

(د. ئەشواق جاف)، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، شاندێكی حكوومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا و ئەمەیش واتا ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ چارەكردنی كێشەكان بە تایبەت لە چارەكردنی قووتی خەڵك و هەروەها بوودجەی گشتیی عێراق.
(جاف) ڕوونیشی كردەوە، وردەكاریی رەوانەكردنی پشكی پارەی هەرێم لە بوودجەی عێراقدا و رادەستكردنی نەوتی هەرێم، وردەكارییەكانی بۆ شاندی حكوومەتی هەرێم جێ هێڵدراوە، پێشبینییش دەكرێ كە سەركەوتن لەو دیالۆگە بێتە دی، چونكە هەردوو لا ئیرادەی چارەكردنیان بۆ كێشەكان پیشان داوە.
دەیشڵێ، بابەتی سەربەخۆیی كوردستان و مەلەفی مووسڵیش كۆبوونەوەی دی بۆ دەكرێتەوە.

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار