٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت، ئامادەیی هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی حەسەکە راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراویکدا کردەوە تیرۆریستییەکەی حەسەکە ئیدانە دەکات و رایدەگەیەنێ کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی دەرهەق بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ هەموو یارمەتی و هاوکارییەکی پزیشکی و بە فریاکەوتنی لێقەوماوانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە و ئامادەی هەموو هاوکارییەکی پێویستە بۆیان.

شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٣-٤-٢٠١٦، شاری حەسەکە کرایە ئامانجی تیرۆریستانی دژ بە مرۆڤایەتی و لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی بێ تاوانی ئەو شارە بوونە قوربانی.

وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کردەوە ترسنۆک و نا مرۆڤانەی تیرۆریستان کە دەرئەنجامی شکستە یەک لە دوا یەکەکانیانە لە بەرەکانی جەنگدا،  سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەی ئەو شەهیدانە دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی دەرهەق بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ هەموو یارمەتی و هاوکارییەکی پزیشکی و بە فریاکەوتنی لێقەوماوانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە و ئامادەی هەموو هاوکارییەکی پێویستە بۆیان.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٤-١٠-٢٠١٦

هەواڵی پەیوەندیدار