٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سپۆتنیک: هاوکاریی نێودەوڵەتیی سەربازی بۆ پێشمەرگە بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ڕووسی بڵاویکردەوە کە هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامی هەیە.

 ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی بڵاویکردەوە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی وەک کەنەدا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، بە ڕەوانەکردنی چەکی قورس و کەرەستەی سەربازی، هاوکاریی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی چاوەڕوانکراو بۆ ئازادکردنی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا و پاککردنەوەیان لە تیرۆریستانی داعش.

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکە، دوایین ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ئەنجام دراوە و وێڕای ڕەوانەکردنی چەک و کەرەستەی پێویستی سەربازی، لەلایەن ڕاهێنەرانی سەربازیی ئەمریکا و فەرەنسا، کەنەدا، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەوە، مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و سوپای عێراق کراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامی هەیە. وەک لە هەواڵەکەی سپۆتنیکدا هاتووە، چەکدارانی داعش ترسیان لە ئامادەکارییەکانی پێشمەرگە هەیە و چەکدارەکانیان لە شاری موسڵەوە بەرەو ڕەققە لە سووریا هەڵدێن.

هەواڵی پەیوەندیدار