بە فەرمانی سەرۆک بارزانی داودەرمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە کرا
__2016_10_04_h15m56s42__HK.jpg)
ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی داودەرمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە کراوە؛ تا ئێستاش زیاتر لە ٣ تەن دەرمان گەیشتووەتە ڕۆژئاوا.
بەھجەت بەشیر ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی دوای ئاماری تەقینەوەکە حەسەکە ژمارەی شەھیدان گەیشتووەتە ٣٠ کەس و بە دەیان کەسیش بریندار بوونە و، چوار لە بریندارەکان گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی دھۆک، بەڵام بە داخەوە یەکێک لەوانە گیانی لەدەست داوە.
بەھجەت بەشیر گوتیشی، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی داودەرمانێکی زۆر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە دەکرێت کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣ تەن دەرمان گەیشتووەتە ڕۆژئاوا و بڕێکی دیکەش ئامادەیە بۆ ڕەوانەکردن.
گوتیشی، سەرۆک بارزانی ھەمیشە خەمخۆری گەلی کورد بووە لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و بە کردەوە سەلماندوویەتی سەرۆکی ھەرچوار پارچەی کوردستانە.
بڵند ئیبراھیم




