كاوە ئازیزی: لە ڕێی تەقینەوەکانەوە، دەیانەوێ حەسەكە لە كورد پاك بكەنەوە

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- جارێكی دیكە لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەك لەناو ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا ڕووی دا و، بەو هۆیەوە زیاتر لە١٠٠كەس شەهید و بریندار بوون، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردیش لە سووریا دەڵێت، هۆكاری زیادبوونی تەقینەوە، بۆ لاوازیی ئاسایشی پەیەدە و هاوكارنەبوونی هاووڵاتیان بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (كاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو تەقینەوانەی لە رۆژئاوای كوردستان ڕوو دەدەن، رێك خراون، چونكە هەر رۆژە و لە شوێنێك تەقینەوە ڕوو دەدات، بۆیە بەو تەقینەوەیەی كراوە دەیانەوێت حەسەكە لە كورد پاك بكەنەوە و هیچ كوردێكی تێدا نەمێنێت، دووەم هۆكار ئەوەیە كە ئەمن و ئاساییشی رۆژئاوای كوردستان زۆر لاوازە و خەڵك هاوكار نییە بۆ پەیەدە، بۆیە داعش هەر كاتێك بیەوێت تەقینەوە دەكات".
(كاوە ئازیزی) گوتیشی، هۆكاری هاوكارینەكردنی خەڵك بۆ پەیەدە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەو دەستەڵاتە رازی نین، یچونكە ئەو دەستەڵاتە بەزۆر خۆی بەسەر خەڵكدا سەپاندووە، بۆیە كە خەڵك هاوكار نەبێت، تەقینەوە بەردەوام دەبن.
بڵند ئیبراهیم




