لەسەر ئەركی سەرۆكی حكوومەت، بریندارێكی دیكەی چەكی كیمیایی رەوانەی دەرەوە كرا

هەڵەبجە-KDP.info- سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیایی هەڵەبجەی شەهید ڕایگەیاند، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بریندارێكی دیكەی چەكی كیمیایی رەوانەی دەرەوەی وڵات كرا بۆ چارەسەركردن.
(لوقمان عەبدولقادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بریندارێكی دیكەی چەكی كیمیایی بەناوی (مامۆستا كامیل) كە خاوەنی هەشت شەهیدە و ماوەی ساڵ و نیوێكە لەسەر جێگە كەوتووە و بە ئۆكسجین دەژیت، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كرا بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت".
(عەبدولقادر) گوتیشی، ئەو بەركەوتووە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە كە پارەیەكی زۆری تێدەچێت.
باسی لەوەیش كرد، لەئێستادا تەنیا ئەو بەركەوتووە رەوانەی دەرەوە كراوە و جارێ دیار نییە كەسی تر رەوانە دەكرێت یاخود نا.
بڵند ئیبراهیم




