٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"چوار برینداری حەسەكە گەیەندراونەتە دهۆك و دەرمان و پێداویستییش رەوانەی حەسەكە كرا"

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- چوار برینداری تەقینەوەكەی شەوی رابردووی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری دهۆك و، گوتەبێژی تەندروستیی دهۆكیش دەڵێ، چوار تیمی فریاكەوتن رەوانەی سەرسنوور كراون و دەرمان و پێداویستییش رەوانەی حەسەكە كراوە.

(حەمزە رەزیكی) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای تەقینەوەی شەوی رابردووی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، دەزگا تەندروستییەكانی پارێزگای دهۆك بۆ بەهانەوەچوونی قوربانیانی رووداوەكە خراونەتە ئامادەباشی و هەر شەوی رابردوو چوار لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی حەسەكە گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری دهۆك و لە ژێر چاودێریی پزیشكیدان و یەكێكیان منداڵە".

گوتەبێژی تەندروستی دهۆك گوتیشی: "چوار تیمیی فریاكەوتن لە خاڵی سنووری پێشابوور لەلایەن تەندروستیی دهۆكەوە جێگیر كراون بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێكی برینداربوون بۆ هەرێمی كوردستان بێت، بە زووترین كات بیگەیەننە نەخۆشخانە و چارەسەریان بكرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا  هەموو دەزگە تەندروستییەكان لە ئامادەشیی تەواودان بۆ چارەسەركردنی بریندارانی تەقینەوەكە".

(رەزیكی) ئاماژەی بەوەیش كرد: "شەوی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆكەوە وەك ئەركێكی نەتەوەیی و مرۆڤی، بڕێك داوودەرمان رەوانەی شاری حەسەكە كراوە تا چارەسەری خێرای بریندارانی رووداوەكە بكرێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار