حكوومه‌ت له قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش خۆش بوو

دهۆك-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری لێخۆشبوونی قه‌رزی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعشی خسته واری جێبه‌جێكردن و، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خانووبه‌ری دهۆكیش ده‌ڵێت، كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌توانن پشتگیریی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بێنن بۆ لێخۆشبوو‌ن.
(نافع بامه‌ڕنی) به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خانووبه‌ره‌ی دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری لێخۆشبوونی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعشی خسته واری جێبه‌جێكردن و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌توانن له رێگه‌ی هێنانی پشتگیری له وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان داوای لێخۆشبوو‌ن پێشكه‌ش به بانكه‌كانی خانووبه‌ره بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و، هیچ قه‌رزێكی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یان له‌سه‌ر نامێنێ."
(بامه‌ڕنی) گوتیشی: "پێشینه‌ی خانووبه‌ره پێشتر به هاووڵاتیان ده‌درا به بڕی 20 بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی و دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌و شه‌ڕه‌دا گیانی به‌خت كردبێت حكوومه‌ت له‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ریه‌تی خۆش ده‌بێت."
قائید میرۆ




