گوێڕ، 73 تەڵەبۆمبی تیرۆرستانى داعشی لێ پووچه‌ڵ كرایه‌وه

گوێڕ-KDP.info- فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به هێزه‌كانى پشتیوانیى یه‌ك ڕایده‌گه‌یێنێت: "ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 73 تەڵەبۆمبى تیرۆریستانى داعشمان له میحوه‌رى گوێڕ پووچه‌ڵ كرده‌وه."
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "تیمه‌كانمان له كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به هێزه‌كانى پشتیوانىی یه‌ك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌گه‌ل هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له باخ و دارودەوەنەکانی گونده‌كانى ئه‌بوشیته و مهترات و دەو زێیەکەی میحوه‌رى گوێڕدا ٧٣ تەڵەبۆمبی تیرۆریستانى داعشمان ته‌قانده‌وه و، له‌ناومان برد."
لیوا (مه‌حموود) ده‌شڵێت: "هێزێكى زۆر به‌شدار بووین له‌م ئۆپهراسیۆنەدا؛ كاره‌كه‌ى ئێمه‌ش زۆر قورس بوو، بەڵام سەرمان خست؛ دەڤەرەکە پڕە لە باخ و داروبار، تیرۆرستانى داعش بۆمبی زۆریان لێ نابوویەوە."
نەشوان بەرزنجی




