مامۆستایانی زانكۆ: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەستکەوتی گرینگی بەدواوەیە
__2016_10_03_h17m20s9__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- مامۆستایانی زانكۆ ئاماژە بەوە دەكەن، (سەرۆك بارزانی) چەكێكی زۆر بەهێزی بەدەستەوەیە ئەویش پاكێجی بەدیهێنانی ئامانجەكانی كوردە لە چوارچێوەی سەربەخۆیی كوردستاندا، بۆیە زۆر پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەكان پشتگیری لە هەنگاو و بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێم بكەن تا كورد بە ئاواتی خۆی دەگات.
د. (شاكر سەلمان) مامۆستای زانكۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئاواتی چەند ساڵەی گەلی كورد لەسەر دەستی (سەرۆك بارزانی) بەدی دێت و كورد لەسەر دەستی سەرۆكی هەرێم سەربەخۆییەکەی وەردەگرێت، بۆ ئەوەیش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان پشتگیری لە (سەرۆك بارزانی) و پەیامەكانی بكەن."
گوتیشی: "پێویستە ئێمە گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا بكەین، بەڵام پێویستە هەموو لایەنەكان پێكەوە ئەو هەنگاوە بنێن، ئەوەیش لە ڕێگەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە دەكرێت، ئەو شاندەی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد، زۆر شتی گرنگی بەدەست هێنا، لەگەڵ ئەوەی متمانە بۆ هەر دوو لا گەڕایەوە، بە تایبەتی بەغدا كە سەرۆكی هەرێم پشتگیریی خۆی بۆ حكوومەتی عەبادی دووپات كردەوە، بۆیە من لەو باوەڕەدام وردەوردە ئەنجامی ئەو سەردانە بەدەر دەكەوێت كە ئەو سەردانە بۆ گەلی كورد چەند گرنگ بووە."
د. (كەمال حوسێن) مامۆستای زانكۆ لە ئاكرێوە، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "هەموو كەس دەزانێت كوردستان لە ڕەوشێكی تایبەتیدایە، ئەگەر لایەنەكان یەك بن كێشەی كوردیان پێ چارە دەکرێت؛ گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێران؛ دەرفەتێكی زۆر گرنگ بۆ هەرێم هاتووەتە پێشەوە كە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەكان یەك بگرن؛ وەختی خۆیشی زۆر كەس دژی (سەرۆك بارزانی) وەستابوونەوە، ئێستایش هەمان شت دووبارە دەكەنەوە، ئەوەیش شتێكی هەڵەیە و دەستی دەرەكی لە پشتەوەیە؛ ئاواتی چەندین ساڵەی گەلی كورد لەسەر دەستی (سەرۆك بارزانی) بەدی دێت و كورد لەسەر دەستی ئەو سەربەخۆییەکەی وەردەگرێت، بۆ ئەوەیش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان پشتگیری لە سەرۆكی هەرێم و پەیامەكانی بكەن."
ئەوەشی گوت: "بە درێژای مێژوو گەلی كورد خەبات دەكات بۆ ئەوەی بە ئاواتی خۆی بگات، واتە سەربەخۆ ببێت؛ ئەگەر كورد هەڵە نەكات، ئەو داوایەی (سەرۆك بارزانی) بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەتوانن بە دەست بهێنن؛ ئەمڕۆکە ڕەوشەكە زۆر لەبارە بۆ سەربەخۆیی."
)هەڤال دهۆكی) مامۆستای زانكۆ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "هەندێك كەس و لایەن لە ناو كورددا هەن دەڵێن، سەربەخۆییمان ناوێت، ئەوانە ئێستا سڕ كراون، دەبێت هۆشیار بكرێنەوە؛ ئەوەی دەڵێت سەربەخۆییمان دیارە كورد نییە و، دەبێت لێپرسینەوە لەو كەس و لایەنانە بكرێت، چونكە هەستی نەتەوایەتیان لاوازە؛ (سەرۆك بارزانی) چەكێكی زۆر بەهێزی بەدەستەوەیە، ئەویش پاكێجی بەدیهێنانی ئامانجەكانی كوردە لە چوارچێوەی سەربەخۆیی كوردستاندا، جا با ئەو لایەنانە پشتگیریی لێ بكەن، نەك دژی بوەستنەوە".
ڕابین شێروانی




