عەبدوڵا ئاکرەیی: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئێران زۆر گرینگ دەبێ

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران دەڵێت، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئێران زۆر گرنگ دەبێت، بەڵام تائێستا وادەکەی دیاری نەکراوە و، پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا سەردانەکە بکرێت.
(عەبدوڵا ئاکرەیی) بەرپرسی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئێران دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕۆژی سەردانەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا بێت."
ئاکرەیی گوتیشی، سەرۆک بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩وە تا ئێستا سەردانی ئێرانی نەکردووە، ئەگەرچی چەندین جار لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئێرانەوە بانگهێشت کراوە؛ دیارە سەرۆک بارزانی گوتوویەتی لە دەرفەتێکی گونجاودا سەردانەکە دەکات؛ جا ڕەنگبێ ئێستاکە وەختی بێ، بە تایبەت کە سەردانی بەغدای کردووە."
گوتیشی، ئەوسەردانە زۆر گرنگ دەبێت؛ لەبەر ئەوەی لەو سەردانەدا باس لە پەیوەندییە ستراتیژیکەکەی نێوان ھەردوو لا و سنووری فراوانی ھەردوو لا دەکرێ؛ خۆی پێویستە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێرانیشدا بەرەو پێشەوە بچێت.
بڵند ئیبراھیم




